به‌ڕێوه چوونی پانێلی لێکدانه‌وه‌ی "شێعری کلاسیکی هه‌ورامی"
29/1/2014
ڤه‌ژین
پانێلی لیکدانه‌وه‌ی "شێعری کلاسیکی هه‌ورامی" له ڕێکه‌وتی: 1392/11/9 له ناوه‌ندی ڤه‌ژین به‌ڕێوه چوو. له ده‌ستپێکی پانێله‌که‌دا به‌ڕێز کامیل سه‌فه‌ریان وه‌کوو پێشه‌کی، چه‌ند باباتێکی سه‌باره‌ت به زمان و وێژه خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه پاشان داوای له به‌شداربووان کرد که له توهرهکانی ڕه‌گه‌زی، ئه‌ده‌بی، ئایینی و زمانی هه‌ڵوێستی یه‌کلایه‌نه و بێ‌سنوور نه‌گرن، چوونکا ئه‌و شتانه‌ی که قه‌ومێک ده‌سه‌لمێنێن ته‌نها زمان نییه.
له درێژه‌ی باسه‌که‌دا ناوبراو ئاماژه‌ی به گرفتی خوێندنه‌وه‌ی مێژووی وێژه‌ی کلاسێکی هه‌ورامی کرد و ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه وه‌کوو گرفت خسته به‌ر باس:
- ده‌ور و پشتی جوغرافیای ئه‌م وێژه‌یه یه‌کێک له کێشه‌کانه، چوونکوو ئه‌م وێژه‌یه له که‌رکووکه‌وه تا لۆڕستان درێژه‌ی هه‌یه و له‌م نێوانه‌دا گرووپگه‌لی ڕه‌گه‌زیی زۆری تێدایه که له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ورامی نین، هه‌ر بۆیه کاتێک له شێعری هه‌ورامی ده‌دوێین ده‌بێت لێکدانه‌وه‌ی شێعر و وێژه‌ی گرووپگه‌لی ڕه‌گه‌زیی جۆراوجۆر له‌م کوێستانانه‌دا بکه‌ین.
- هه‌روه‌ها پرسی فههلهوییات یه‌کێک له‌و خاڵه به‌رچاوانه‌یه که ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی جیددی له سه‌ری کار بکرێت.
له به‌شه‌کانی دوایی پانێله‌که‌دا ڕێزدار "سه‌فه‌ریان" شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌ی شێعری هۆرمۆزگانی کرد و خوێندنه‌وه‌ی به‌ره‌کانی شێعری کلاسیکی هه‌ورامی به‌شێکی دیکه‌ی پانێله‌که بوو.
له‌م به‌شه‌دا ئاماژه به پۆلێن به‌ندیی "عادڵ محه‌ممه‌د پوور" و "محه‌ممه‌د ڕه‌شید ئه‌مینی" کرد و خۆیشیان پۆلێن بهدندییهکی نوێی به پێی ژانری ئه‌ده‌بی، پانتایی جۆغرافیایی و ته‌نانه‌ت گرووپه‌کانی هێنایه ئاراوه.
له درێژه‌ی پانێله‌که‌دا ناوبراو شێعری یارسانی له چوار به‌ره‌ی جیاوازدا شیکرده‌وه و پێکهاته‌ی شێعری کلاسیکی هه‌ورامی و زمانی ئه‌ده‌بی هه‌ورامی به به‌ڵگه هێنایه‌وه و لێکیدایه‌وه و له دواییشدا باسی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی و ناوه‌ڕۆک و بابه‌ته‌کانی شێعری هه‌ورامی کرد.
له کۆتایی پانێله‌که‌دا هه‌ندێک له به‌شداربووان ڕوانگه و باسگه‌لی جیاوازیان هێنایه ئاراوه و دانێشتنه‌که به وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان له لایه‌ن به‌ڕێز "کامیل سه‌فه‌ریان" کۆتایی پێهات.
شایانی باسه که به‌م زووانه فیلمی ئه‌م پانێله له ڕیگای ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌ستی خوازیاران
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.