به‌ڕێوه‌ چوونی پانێلی "زمانی کوردی له‌ سه‌رده‌می زانیاریدا"

17/3/2014
ڤه‌ژین

بە بەشداریی هۆگرانی فەرهەنگ و زمانی کوردی، دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٢ هەتاوی، لە ژووری دانیشتنە گشتییەکانی ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژیندا، پانێلێک لەسەر "زمانی کوردی لە سەردمەی زانیاریدا" بەڕێوە چوو. سەرەتا بەڕێز حامید کۆنەپۆشی باسەکەی خۆی لەسەر بابەتی پانێلەکە پێشکەش کرد. تەوەرەکانی باسەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

- سەردەمی زانیاری و تایبەتمەندییەکانی

-ئاوڕدانەوە لە جەبری تیکنۆلۆژیک و چەند هۆکارە بوونی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان

-تیۆریی بنێدیکت ئەندرسۆن و کاریگەرییەکانی تیکنۆلۆژیی چاپ لەسەر پێکهاتنی زمانی نەتەوەیی

- پۆلێنبەندیی قۆناغەکانی زمانی نووسینی کوردی و دیاری کردنی دۆخی ئێستای زمان

- قۆناغی سەرهەڵدانی ئایینی یارسان و سەردەمی فەهلەویات و ئەدەبی گۆران

- قۆناغی زمانی حوجرە و سەردەمانی ئەدەبی بۆتان و بابان

-قۆناغی یەکەم ڕۆژنامە کوردییەکان و زمانی کراوە بەڕووی دنیادا

-قۆناغی گەڕانەوە بۆ زمانی گوند و پاڵاوتنی زمان لە فارسی و عەرەبی

-قۆناغی شار و سەردەمی تیکنۆلۆژیی زانیاری

  • مەترسییەکانی قۆناغی زانیاری بۆ زمانی کوردی
  • دەرفەتەکانی قۆناغی زانیاری بۆ زمانی کوردی

پاش پێشکەش کردنی ئەو باسە، ڕەخنە و لێکدانەوەی بەشدار بووانی تری پانێلەکە، باسەکەی دەوڵەمەندتر کرد.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.