بەڕێوەچوونی کۆڕی شەوی یەلدا
26/12/2014
ڤەژین
له ڕێکه‌وتی 1393/10/4ی هه‌تاویدا ، کۆڕێک بۆ پێناسه و به‌ڕز ڕاگرتنی شه‌وی یه‌لدا، له لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤه‌ژینه‌وه بۆ سێیه‌مین ساڵ له‌م رۆژه‌دا، له هۆڵی سینه‌ما کوردستانی شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه چوو.(شایانی باسه که کؤڕی ئه‌مسال له به‌ر ساڵیادی وه‌فاتی هه‌ندێک له که‌سایه‌تییه ئایینییه‌کان، بۆ ڕؤژی پێنجشه‌ممه 93/10/4 دواخرا.)
کۆڕه‌که که به به‌شه‌داریی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له نووسه‌ران، ئه‌دیبان و که‌ساییه‌ته‌کانی کوردستانی ئێران، و به پێشوازیی گه‌رم وگوڕی خه‌ڵکی مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ر، له کاتژمێر 8ی شه‌ودا ده‌ستیپێکرد و تا 12/30 نیوه‌شه‌و درێژه‌ی خایاند.
به‌رنامه‌کانی کۆڕ به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه چوون:
- سه‌ره‌تا چه‌ند ئایه‌تێک له قۆرئانی پیرۆز له لایه‌ن کاک قه‌یۆمی ڕه‌حیمییه‌وه خوێنرایه‌وه.
• په‌یامی ناوه‌ندی ڤه‌ژین له لایه‌ن نوێنه‌ری ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ره‌وه(کاک حامید کۆنه‌پۆشی) خوێنرایه‌وه.
• پاشان مامۆستا قوتبه‌دینی سادقی له سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌کناسی و بنه‌ماکانی ئایینی میتراییسم و هه‌روه‌ها بۆنه‌ی شه‌وی یه‌لدا وه‌کوو پاشماوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، بۆ به‌شداربووان قسه‌ی کرد.
• خاتوو شه‌ویار گۆلابی ئازه‌ر (میوانی کۆڕ له شاری مهاباد) چه‌ند پارچه شێعرێکی پێشکه‌ش کرد.
• پاشان کاک که‌یهان عه‌زیزی(میوانی کۆر له شاری پاوه) چه‌ند پارچه شێعری به زاراوه‌ی هه‌ورامی پێشکه‌ش کرد.
- دایه حه‌لاوی دێهقانییه‌وه چه‌ند چیرۆکێکی کۆنی کورده‌واریی تایبه‌ت به شه‌وانی پاییز و زستانی ناوچه‌که، بۆ به‌شداربووان گێڕایه‌وه.
- چه‌ند پارچه شێعری تر له لایه‌ن کاک ئیبراییمی ئه‌حمه‌دی نیاوه پێشکه‌ش کرا.
- له لایه‌ن گرووپی مووسیقای ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه چه‌ند پارچه مووسیقا و گۆرانی پێشکه‌ش کرا.
- پاشان کورته فیلمی داهۆڵه‌کانیش ده‌مرن به ده‌رهێنه‌ریی: په‌رویز ڕۆسته‌می بۆ به‌شداربووانی هۆل بڵاو کرایه‌وه.
• به ڕه‌سمی شه‌وانی چله‌ی کورده‌واری، هه‌نار وه‌کوو شه‌وچه‌ره‌ی مێژوویی شه‌وی یه‌لدا له نێو به‌شداربوواندا بڵاوکرایه‌وه.
- له لایه‌ن گرووپی منداڵانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیاوه سروودی "خوایه وه‌ته‌ن ئاوا که‌ی" پێشکه کرا.
• له لایه‌ن کاک مسته‌فا به‌یگییه‌وه (میوانی کۆڕ له شاری ئیلام) چه‌ند پارچه شێعر، به زاراوه‌ی فه‌یلی پێشکه‌ش کرا.
• پاشان به‌ڕێز کاک ئیبراییم غه‌ریبی چیرۆکێکی دیکه‌ی ناوچه‌ی کورده‌واری، بۆ به‌شداربووان گێڕایه‌وه.
• خاتوو کولسووم عوسمانپوور چه‌ند پارچه شێعری به زاراوه‌کانی هه‌ورامی و سۆرانی، پێشکه‌ش کرد.
• پاشان کاکسمایل عه‌زه‌می(میوانی کۆڕ له شاری دیوانده‌ره)، چه‌ند پارچه شێعری پێشکه‌ش کرد.
• دواتر خاتوو زه‌ینه‌ب یووسفی(میوانی کۆڕ له شاری سنه‌وه) شێعره کانی خۆی پێشکه‌ش کرد.
•هه‌روه‌ها کاک جه‌لالی شه‌فێعی چه‌ند شێعری خۆی و شاعیرانی به ناوبانگی جیهانی بۆ به‌شداربووان خوێنده‌وه.
• به‌شی تایبه‌تیی کۆڕه‌که پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی ڤه‌ژین به چالاکانی بواری فه‌رهه‌نگی بناره‌کانی زاگرۆس بوو. واته خه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگیی "به‌ڕووی زێرین"، که ئه‌مساڵ مامۆستا هادی زیائه‌دینی (هونه‌رمه‌ندی نیگارکێش و په‌یکه‌رتاش) له لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌تی ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه په‌سه‌ند کرابوو و له ڕێوڕه‌سمێکی به‌شکۆدا خه‌ڵاته‌که له لایه‌ن نووسه‌ری گه‌وره‌ی کورد، به‌ڕێز کاک عه‌تا نه‌هاییه‌وه، پێشکه‌ش به مامۆستا هادی کرا.
• دوایین به‌شی به‌رنامه ڕێزگرتن له‌و که‌سا‌نە بوو که له کۆڕی شه‌وی یەلدای ئه‌مساڵدا بابه‌ت و شیعر و ... پێشکه‌ش کردبوو و له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه ڕێزنامه‌ی تایبه‌تیی کۆڕه‌کەیان پێ به‌خشرا.
شایانی باسه به هۆی زۆر بوونی میوانانی هه‌ردوو به‌رنامه‌ی (کۆڕی شه‌وی یه‌لدا و کۆنگره‌ی ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسییه‌وه)، و هه‌روه‌ها پێشوازیی گه‌رم و گوڕی دانیشتوانی مه‌ریوانی، هه‌ندێک له جاماوه‌ر جێگه‌یان بۆ نه‌بوو یان تا ئاخری کۆڕه‌که به پێوه بوون. بۆیه له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه وێڕای سپاس و ده‌ستخۆشی له خه‌ڵکی فه‌رهه‌نگدۆستی مه‌ریوان، داوای لێبوردنی خۆمان له سه‌رجه‌م ئه‌و بنه‌ماڵانه ده‌که‌ین که نه‌یانتاونی به باشی له کؤڕه‌که‌دا به‌شدار ببن.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین به دڵفراوانییه‌وه یارمه‌تیی ماڵی‌یان داین که بتوانین ئه‌م به‌رنامه به‌ڕێوه ببه‌ین.






















بۆ بینینی زیاتری وێنه‌کانی کۆڕ
بۆچوونی خوێنەران
- فاطمه اردلان: ئه ندام بوون له کۆڕی ئێوەدا
خاون هه ستێکی شێعر (10 ساڵ لەمەو پێش)
- سیران چوپان: سلاو بو ته ک ته کی به ریزانی فه رهه نگ ناسی ئه نجومه نی فه ژین.میوانتان بوینوو لیتان فیر بوین، ره سمی هوونه ر به وینه ی هوونه ر.بژین وه به رده وام ، بو بوژانه وه ی مروفی کامل (10 ساڵ لەمەو پێش)
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.