بەڕێوە چوونی پانێلی پەیوەندیی نێوان جوانی و حەقیقەت لە ڕوانگەی کانت و هێگێلەوە.

18/4/2015
ڤەژین

لە لایەن کومیتەی توێژینەوەی ناوەندی ڤەژینەوە، یەکەمین پانێل، لە زنجیرە پانێلی: پەیوەندیی نێوان جوانی و حەقیقەت لە ڕوانگەی کانت و هێگێلەوە، لە ڕێکەوتی 27ی خاکەلیوەی 1394، لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە چوو. پانێل لە دوو بەشدا و بە بەڕێوەبەرەیەتیی بەڕێز: "عەبدوڵا ئەمینی" دەستی پێکرد. لە بەشی یەکەمدا بەڕێزیان بابەتەکەیان پێشکەش کرد و لە بەشی دووەمدا بەشداربووان ڕەخنە و تێبینییەکانیان لە کۆڕەکەدا باس کرد.

بابەتە سەرەکییەکانی بەشی یەکەم:

-باس لە چەند وشەی سەرەکی وەکوو: جوانی ناسی، فەلسەفەی هونەر، سووبژێکتیویسم، جوانی، حەقیقەت و ... و پەیوەندیی نێوان جوانی ناسی و فەلسەفەی هونەر خرایە بەر باس.

-بنەڕەت و ڕەچەڵەکی جوانی ناسی لە فەلسەفە و هزری یوناندا ئاماژە پێکرا و ئاستی هونەر لە فیلسووفە یونانییەکان کەوتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

-باس لە تایبەتمەندییەکانی سەردەمی مۆدێڕن و جیاوازی لە گەڵ سەردەمی کلاسیک کرا و بەستێنەکانی سەرهەلدانی جوانی ناسی، وەکوو زانستێکی سەربەخۆ ڕوون کرایەوە.

-گوتارە سەرەکییەکانی سەردەمی مۆدیڕن لە بواری پەیوەندیی نێوان حەقیقەت و جوانی، لە سێ گوتاری سەرەکیدا باس کرا و بە تایبەتیش تیشک خرایە سەر جوانی ناسیی کانت و فەلسەفەی هونەری هێگیل.

-لە ئاکامدا باس لە جوارچێوەی گشتیی جوانی ناسیی کانت و هێگێل و گرینگیی ئەم دوو گوتارە کرا و تایبەتمەندییەکانی هەر یەک خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

شایانی باسە بەشەکانی دیکەی ئەم پانێلانە لە داهاتوودا ڕادەگەیێندرێت.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.