بەڕێوەچوونی پانێلی "سەرەتایەک لە سەر فەلسەفە و ژیانی هانا ئارێنت"

2/5/2015
ڤەژین

لە لایەن کومیتەی توێژینەوەی ناوەندی ڤەژینەوە، پانێلی سەرەتایەک لە سەر ژیان و فەلسەفەی هانا ئارێنت، لە ڕێکەوتی 12ی بانەمەری 1394، لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە چوو. پانێل لە دوو بەشدا و بە بەڕێوەبەرێتی بەڕێز: ڕێزان عەبدوڵلاهی* دەستی پێکرد. بەڕێزیان لە بەشی یەکەمدا بابەتەکەیان پێشکەش کرد و لە بەشی دووەمدا بەشداربووان ڕەخنە و تێبینییەکانیان لە کۆڕەکەدا باس کرد.

- کورتەیەک لەسەر ژیانی ئارێنت باس کرا و تیشک خرایە سەر پەیوەندیی فەلسەفەکەی لە گەڵ ژیانی .

- باس لە جیاکارییەکانی ئارێنت لە وشە هاوماناکاندا کرا و چەندین وشەی هاومانا خرانە بەر باس، کە ئارێنت لە هەر کامەیان مانایەکی جیاوازی پێشکەش کردووە.

- دوو جۆر ژیان لە ڕوانگەی ئارێنتەوە خرانە بەر باس، کە بریتین لە: ژیانی بیرکەرەوانە و ژیانی کردەوەئامێز.

- تیشک خرایە سەر سێ جۆرە چالاکیی مرۆڤ لە ژیانی کردەوەئامیزدا: زەحمەت، کار و کردەوە.

- پەیوەندیی نێوان سیاسەت و ئازادی لە ڕوانگەی ئارێنتەوە.

- شۆڕش و هەڵسەنگاندنی دوو شۆڕشی ئامریکا و فەڕانسە لە ڕوانگەی ئارێنتەوە.

- ئازادی و جۆرەکانی ئازادی (نیگەتیڤ و پۆزەتیڤ) لە ڕوانگەی ئارێنتەوە.

- جیاوازییەکانی نێوان: ئۆتۆریتە، دەسەڵات و زەبروزەنگ، توتالیتاریانیزم، نامۆبوون لە گەڵ جیهان، جۆرەکانی تەنیایی، مافی مرۆڤ و شارۆمەندی و ... لە ڕوانگەی ئارێنتەوە.

ژیانی بیرکەرەوانە و لێکدانەوەی باسەکانی ئارینت لە سەر ئایشمەن.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.