بەڕێوەچوونی "پەیوەندیی نێوان حەقیقەت و جوانی لە ڕوانگەی نیچە و هایدگرەوە"
10/5/2015
ڤهژین
لە لایەن کومیتەی توێژینەوەی ناوەندی ڤەژینەوە، پانێلی ەیوەندیی نێوان حەقیقەت و جوانی لە ڕوانگەی نیچە و هایدگرەوە"، لە ڕێکەوتی 19ی بانەمەری 1394، لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە چوو. پانێل لە دوو بەشدا و بە بەڕێوەبەرێتی بەڕێز: عەبدۆڵا ئەمینی* دەستی پێکرد. بەڕێزیان لە بەشی یەکەمدا بابەتەکەیان پێشکەش کرد و لە بەشی دووەمدا بەشداربووان ڕەخنە و تێبینییەکانیان لە کۆڕەکەدا باس کرد.
- پێشەکییەک لە بەستێنە فەلسەفییەکانی نیچە باس کرا.
- باسێکی ورد لە سەر پەرنسیپەکانی فەلسەفەی نیچە کرا.
- ڕوانگەی نیچە دەربارەی ناکۆکیی نێوان حەقیقەت و جوانی خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
- باس لە پەرەنسیپە سەرەکییەکانی فەلسەفەی هایدگر کرا.
- پەیوەندیی نێوان پەرەنسیپەکانی فەلسەفەی هایدگر و بیروڕای ناوبراو لە سەر شیکاریی حەقیقەت و جوانی خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
- بیر و ڕای هایدگر لە بارەی حەقیقەت و جوانی(هونەر) خرایە بەر باس.
*عەبدۆڵا ئەمینی: دوکتۆرای فەلسەفەی ڕۆژئاوا.
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.