بەڕێوەچوونی پانێلی "شارۆمەندیی چەند فەرهەنگی"

13/5/2015
ڤه‌ژین

لە لایەن کومیتەی توێژینەوەی ناوەندی ڤەژینەوە، پانێلی شارۆمەندیی چەند فەرهەنگی، لە ڕوانگەی کیملیکاوە، لە ڕێکەوتی 22ی بانەمەری 1394، لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە چوو. پانێل لە دوو بەشدا و بە بەڕێوەبەرێتی بەڕێز: سیروان ساڵح زادە* دەستی پێکرد. بەڕێزیان لە بەشی یەکەمدا بابەتەکەیان پێشکەش کرد و لە بەشی دووەمدا بەشداربووان ڕەخنە و تێبینییەکانیان لە کۆڕەکەدا باس کرد.

گرینگترین باسەکانی پانێل:

  • پێشەکییەکی کورت لە سەر پێناسەی فەلسەفەی سیاسی.
  • باس کردن لە چەمکی شارۆمەندی لە هزری ئەرەستوودا.
  • باس کردن لە چەمکی شارۆمەندی لە سەردەمی مۆدێڕندا.
  • شارۆمەندی لە سیستەمی دەوڵەت - میللەتدا و پەیوەندیی شارۆمەندی بە ناسیونالیسم و شوناسی نەتەوەییەوە.
  • کورتەیەک لە سەر لیبرالیسم و گۆڕانکارییەکانی لە سەدەی 19 و 20دا.
  • باس لە سەر مشتومڕی نێوان لایەنگرانی چەندفەرهەنگ باوەڕی و ڕەخنەگرەکانیان.
  • باسکردن لە سەر دیبەیتی کامیونیتاریستەکان و لیبڕاڵەکان و وڵامی کیملیکا بۆ ڕەخنەکانی کامیونیتاریستەکان.
  • باس و شیکاریی بنەما تیۆرییەکانی شارۆمەندیی چەندفەرهەنگی لە هزری کیملیکادا.
  • پێکگرتنی کیملیکا لە گەڵ لیبڕاڵەکانی تر و ئاماژە بە لیبڕاڵیزمی کیملیکایی.
  • باس لە ڕەخنەکانی تێۆریی شارۆمەندیی چەندفەرهەنیی کیملیکا.

*سیروان ساڵح زادە: ماستەری زانستە ڕامیارییەکان.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.