بەڕێوەچوونی وۆرکشاپی "فێرکاریی ویکیپیدیا"

14/5/2015
ڤه‌ژین

لە لایەن کومیتەی پەیوەندییە گشتییەکانی ناوەندی ڤەژینەوە، لە ڕۆژی پێنجشەممە 23ی بانەمەڕی 1394، وۆرکشاپی فێرکاریی ویکیپیدیا" بە بەڕێوەبەرێتیی: بەڕێز مادێح پیریۆنسی*، لە دوو بەشدا بەڕێوە چوو.

گرینگترین بابەتەکانی بەشی یەکەم:

  • باس لە سەر ویکیپیدیا و ڕێبازەکانی ئەم ماڵپەڕە.
  • باس لە سیاسەتەکانی کاری ویکیپیدیا و ڕێسا و یاساکانی کار لە ویکیپیدیا.
  • خستنە بەر باسی ئاماری جۆراجۆر لە ماڵپەڕی ویکیپیدیا و شیکاریی شێوەی کەڵک وەرگرتنی وڵاتانی جیهان لەم ماڵپەڕە.
  • باس لە سەر کاریگەریی ویکیپیدیا لە درووستکردن و هەڵسووڕاندنی زانیاری لە نێو جیهاندا.

گرینگترین بابەتەکانی بەشی دووەم:

  • فێرکاریی چۆنەتیی وتار نووسین لە ویکیپیدیا.
  • فێرکاریی لە سەر زمانی کۆپیکردن لە ویکیپیدیا.
  • فێرکاریی چۆنیەتیی بارکردنی وێنە لە کۆنزدا و چۆنیەتیی دانانی وێنە لە وتارەکاندا.

*مادێح پیریۆنسی: چالاک و بەڕێوەبەری بەشی کوردی(سۆرانی) لە ویکیپیدیا.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.