لێکدانەوەی فیلمی "نۆستالۆژیا"

23/9/2015
ڤه‌ژین

لە لایەن کومیتەی وێنەگری و سینەمای ناوەندی ڤەژین و بە هاوکاریی سینەما چواربۆعدیی مەریوان، فیلمی نۆستالۆژیا بە دەرهێنەریی ئاندرەی تارکۆفسکی لە ڕۆژی سێشەممە 31ی خەرمانانی 1394 لە هۆڵی سینەما جواربۆعدی بڵاو کرایەوە و پاشان بەڕێز دارا ئازادمەنێش* وەکوو ڕەخنەگری کۆڕ، خوێندنەوەی خۆی بۆ بەشداربووان لە سەر فیلمەکە باس کرد.

گرینگترین باسەکان لە سەر فیلمەکە:

  • ئاورێک لە چەمکی مێژۆیی نۆستالۆژیا.
  • باسی چەمکی نۆستالۆژیا لە چیرۆکە کۆنەکانی مێژوو، لەوانە: گیڵگمش، ئۆدیسە و ... .
  • ئاوڕیک لە بەکارچوونی چەمکی نۆستالۆژیا لە ئەدبیاتی رووسیا و مرۆڤناسیی ڕوسیدا.
  • باسی بەکارهێنانی چەمکی نۆستالۆژیا لە ئەدبیاتی مۆدێڕندا، بەتایبەت لە ڕۆمانەکانی میلان کوندرا و ڕوونکردنەوەی چەمکی نۆستالۆژیا لە ناوەڕۆکی فیلمەکەدا.
  • لێکدانەوەی پێکهاتە و زمانی سینەمایی فیلمەکە.
  • باسی ژیان و بەسەرهاتی دەرهێنەری فیلم، ئاندرەی تارکۆفسکی.
  • باسی تایبەتمەندییەکانی فیلمەکانی تارکۆفسکی و جێگەوپێگەی لە نێو سینەمادا.

*دارا ئازادمەنێش: چیرۆکنووس و ڕەخنەگری بواری ئەدەبیات و سینەما.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.