بەڕێوەچونی کومیتەی کەلەپووری ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین

16/9/2015
ڤه‌ژین

ڕاپۆرتی پێشانگای کۆمیتەی کەلەپوور:

کومیتەی کەلەپووری ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین لە ڕۆژانی ۲۲ تا ۲٦ی خەرمانانی ۱۳۹۴ دا پێشانگایەی وێنەی لە ژێر ناوی (سووچێک لە مێژووی مەریوان- شانۆ)، بەڕێوەبرد.

لەم پێشانگایەدا ۳۹ وێنەی چەندین شانۆ کە لە دەیەی ۵۰ی هەتاویدا لە شاری مەریوان بەڕێوەچووبوون، نیشان دران.

پێشانگاکە بە شێوەی هاوبەش لە سەر دەستی بەڕێزان ئەردەشێر خودادوست(ئەکتەری پێشووی شانۆ) و هونەرمەندی شانۆکار فاتێح بادپەروا، کرایەوە. ڕێوڕەسمی کرانەوەی پێشانگاکە کە بە بەشداری نزیکەو ۵۰ کەس لە چالاکانی فەرهەنگی و هونەری شاری مەریوان بەڕێوەچوو؛ بریتی بوو لە وتەی بەڕێزان کاک ئەنوەر ڕەوشەن (لە سەر کومیتەی کەلەپوور) سەلاح عیلمی‌زادە (باسێکی گشتیی لە سەر هونەری فتۆگرافی و چۆنیەتی هەڵبژاردن و ئامادەکردنی وێنەکانی پێشانگاکە) فاتێح بادپەروا (مێژووی شانۆ لە مەریواندا)

وێنەکانی ئەم پێشانگایە بە هاوکاری کاک ئەردەشێر خودادوست و لە ئەرشیڤی بنەماڵەی هونەرمەند تەهمورس ئەکبەرییەوە وەرگیرابوون و بە گشتیی بەشێک لەو وێنانە بوون کە بە درێژایی تەمەنی ۳ ساڵە کومیتەی کەلەپوور لە ئەلبۆمی گەورەماڵان و هونەرمەنداندا کۆی کردبووەوە و بڕیارە بە پێی بابەت، هەر چەند وەخت جارێک، پێشانگایەکی وێنە لە سەر سووچێک لە مێژووی مەریوان بەڕێوە ببات.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.