بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی منداڵان
11/10/2015
ڤهژین
ناوەندی ڤەژین بە هاوکاریی ئەنجومەنی سەوزی چیا، بنکەی فێرکاریی زمان ئینگلیزیی ئەفرا - مەهدیس و دەفتەری دێهیاریی ئاواییەکانی: ئینگیجە، دەرەوەران، گومارەلەنگ، سێفی ژووروو و سەردۆش، ڕێورەسمێکی هاوبەشیان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە لە ڕۆژی پێنجشەممە، 16ی ڕەزبەری 1394ی هەتاوی لە دەشتی دەرەوەران بەڕێوەبرد.
لەم ڕێوڕەسمەدا هەرکام لە منداڵانی ئەندام لە ناوەندەکان و منداڵانی دانیشتووی ئاواییە ناوبراوەکان، لە ژێر ناوی بەرنامەیەکی ناوخۆیی بۆ کومیتەی منداڵانی ناوەند و ئاواییەکانەوە، بەشدارییان کردبوو و بە داخەوە نەتوانرا بۆ سەرجەم منداڵانی ناوچەکە بانگهێشتی گشتی بکرێت.
بەرنامە و بابەتەکانی ڕێوڕەسم بە بەشداریی سەرجەم لایەنەکان، لە سەرلەبەیانییەوە و تا ئێوارە درێژەی خایاند.
ڕێوڕەسمەکە بریتی بوو لەم بابەتانانەی خوارەوە:
- خوێندنەوەی بابەت لە سەر ڕۆژی جیهانیی منداڵان، لە لایەن یەکێک لە منداڵانی بەشداربوو.
- شانۆی منداڵانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە سەر ژینگە و منداڵان.
- بڵاوکردنەوەی مووسیقا و شایی و هەڵپەڕکێی منداڵانی بەشداربوو.
- خوێندنەوەی سروود و گۆرانیی منداڵانی ئاوایی ئینگیجە.
- خوێندنەوەی سروود و گۆرانیی منداڵانی ئاوایی گومارەلەنگ.
- کێبەرکێی ناسینەوەی مووسیقای کارتۆنۆنی تەلەفزوێنی، لە لایەن شاهین جەهانییەوە بۆ منداڵان.
- سروودی منداڵانی ئاوایی دەرەوەران.
- خوێندنەوەی سروود و گۆرانیی منداڵانی ناوەندی ڤەژین.
- پێشکەشکردنی شێعر و گۆرانیی منداڵانی خوازیار بۆ بەشداربووان.
- بەخشرانی ىروانامەی پۆلی زمانی کوردی(بەشی منداڵان)ی ناوەندی ڤەژین بە منداڵانی ناوشار و ئاواییەکانی بەشداربوو لەو پۆلانە.
- بەڕێوەبردنی شانۆی تایبەت بە منداڵان لە لایەن گۆران جەهانییەوە.
-بەشی کۆتاییش بە هەڵپەڕکێ و شایی بەشداربووان بەڕێوە چوو.
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.