بەڕێوەچوونی بەرنامەی نەورۆزی و بەخشینی دیاریی نەورۆزی لە نێو منداڵانی گوندەکانی مەریواندا

23/3/2017
ڤەژین

ناوندی فەرهەنگی - هونەریی ڤەژین بە مەبەستی ئاوڕ دانەوە لە لادێ نشینان و هەروەها گرینگی دان بە فێرکاری و چالاکیی فەرهەنگی لە گوندەکاندا، لە هەڵمەتێكی گشتگیردا لە ١١ گوندی دەوروبەری شاری مەریوان، بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە ڕێوڕەسمی نەورۆزانەی بۆ منداڵان و خەڵک ئەو گوندانە بەڕێوەبرد. بەرنامەکان لە ٤ ڕۆژدا لە ٢٥ی ڕەشەمە تا ٢٩ رەشەمە درێژەی هەبوو.

ئەو گوندانەی کە بەرنامەکەیان تیایدا بەڕێوە چوو بریتین لە: حەسەن ئاوڵە - سێف ژوووروو - بەردەڕشە - یەنگیجە - کانی سانان - دەرەتفێ - گومارەلەنگ - ولەژێر - سەردۆش - مووسک - ئاڵمانە

  • بەرنامەکان لە شوێنە گشتییەکانی نێو ئاواییەکان بەڕێوە چوو و تیایدا جەماوەری خەڵكی لادێ و منداڵان کۆ دەکرانەوە و لە لایەن ئەندامانی ڤەژینەوە لە سەر گرینگیی فەرهەنگ، زمانی دایکی و هەوبوونی چالاکیی فەرهەنگی و ... قسە و باس کرا.
  • لە بەشێکی دیکەدا منداڵان تیایدا شێعر و سروودیان پێشکەش دەکرد
  • هەروەها ئاوری نەورۆز دەکرایەوە و منداڵان و خەڵک بە شایی و هەڵپەرکێ نەورۆزیان پیرۆز دەکرد.
  • لە بەشێکی دیکەدا لە لایەن ناوەندی ڤەژینەوە وەکوو خەڵاتی نەورۆزی، کتێبی کوردی بە منداڵانی ئەو گوندانە پێشکەش دەکرا.
  • شایەنی باسە کە لەم هەڵمەتەدا ١٢٠٠ کتێبی کوردیی منداڵان لە لایەن ناوەندی ڤەژینەوە وەکوو دیاریی نەورۆزی بڵاوکراوەتەوە.
  • هەر لەو ڕێوڕەسمەدا لقی ناوەندی ڤەژین بۆ ئەو گوندەنە کرایەوە و بڕیارە چالاکییەکان بە سەرپەرشتی لقی نێو گوندەکان ڕێک بخرین.
  • ناوەندی ڤەژین سپاسی ناوەندی بڵاوکردنەوەی ئەوین لە مەریوان و ناوەندی بڵاوکردنەوەی مانگ لە شاری بانە دەکات کە بە دڵفراوانییەوە لە پێدانی کتێبەکاندا یارمەتیدەری ڤەژین بوون.

بۆ بینینی وێنەی زۆرتر لە ڕێوڕەسمی نەورۆزانی ڤەژین

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.