بەڕێوەچوونی کۆڕی شەوی یەلدا(٢٧١٧)
24/12/2017
ڤەژین
له ڕێکه‌وتی ١٣٩٦/٩/٣٠ی هه‌تاویدا، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤه‌ژین کۆڕێکی بۆ به‌ڕز ڕاگرتنی شه‌وی یه‌لدا(بۆ شەشەمین ساڵ له‌م شەوەدا)، له هۆڵی نشاتی شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه برد.
کۆڕه‌که به بهشهداریی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له نووسه‌ران، ئه‌دیبان و کەسایەتییەکانی کوردستانی ئێران، و به پێشوازیی گه‌رموگوڕی خه‌ڵکی مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ر، له کاتژمێر ٨ی شه‌ودا ده‌ستیپێکرد و تا ١٢/٣٠ نیوه‌شه‌و درێژه‌ی خایاند.
به‌رنامه‌کانی کۆڕ به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه چوون:
-سه‌ره‌تا چه‌ند ئایه‌تێک له قۆرئانی پیرۆز خوێنرایه‌وه.
-په‌یامی ناوه‌ندی ڤه‌ژین له لایه‌ن کاک حامید کۆنەپۆشی خوێنرایه‌وه.
-بەڕێز مەحموود موبارەکشاهی(بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەری ڤەژین) وتارێکی لە سەر ناوەندی ڤەژین، چالاکییەکان و هەروەها ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی ناوەندی ڤەژین بۆ بەشداربووان باس کرد .
-بەڕێز ژیار جەهانفەرد لە سەر مێژووی شەوی یەلدا، پاشماوەکانی هێما و بۆنەکانی میترایی لە فۆلکلۆر، فەرهەنگ و زمانی ناوچەکانی کوردستان پێسکەش کرد
-خوێندەوەی شێعر لە لایەن عەبدولا ئارغا بە زاراوەی کرمانجی.
-مامۆستا ئەرکەوان(پووریا فەتاحی) بە ژەنینی تەموور و خوێندنەوەی کەڵام یارسان کۆرکەی گەرم و گۆڕتر کرد.
-کاک سابیر مورادی(میوانی کۆر له شاری جوانڕۆ) چه‌ند پارچه شێعری پێشکه‌ش کرد.
-پاشان دوو کورتەفیلمی بزەی شکاو و تا پیاوەکانمان هەڵپەڕنبه ده‌رهێنه‌ریی: هیوا ئەمین نژاد بۆ به‌شداربووانی هۆل بڵاو کرایه‌وه.
-به ڕه‌سمی شه‌وانی چله‌ی کورده‌واری، هه‌نار وه‌کوو شه‌وچه‌ره‌ی مێژوویی شه‌وی یه‌لدا له نێو به‌شداربوواندا بڵاوکرایه‌وه.
-خوێندنەوەی شێعری هەورامی لە لایەن کاک فەرشید ڕۆستەمی.
-لە لایەن هونەرمەندان پژمان نەقشبەندی و فەرید زەندییەوە پێکەوە بە دەف ژەنین گەرمیان بە کۆڕەکە بەخشی .
-کاک فەرزاد سەفەرە چه‌ند پارچه شێعری پێشکه‌ش کرد.
-لە لایەن هونەرمەندانی کرماشانەوە پارچەیێک چەمەری بۆ یادی قوربانیانی بوومەلەرزەی شارەکانی کرماشان پێشەکش کرا.
-لە لایەن خاتوو حەلیمە مەهدەوی بەشێک لە چیرۆکێکی مامۆستا عەتا نەهایی خوێندرایەوە.
-فیلمی دێکۆمێنتاریی بەرهەمی ناوەندی ڤەژین لە سەر ژیان و چالاکییەکانی مامۆستا عەتا نەهایی بڵاو کرایەوە.
-به‌شی تایبه‌تیی کۆڕه‌که پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی ڤه‌ژین به چالاکانی بواری فه‌رهه‌نگیی بناری زاگرۆس بوو، واته خه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگیی به‌ڕووی زێڕین، که ئه‌مساڵ مامۆستا عەتا نەهایی (نووسەر و وەرگێری بە توانای کورد) له لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌تی ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه په‌سه‌ند کرابوو و له ڕێوڕه‌سمێکی به‌شکۆدا خه‌ڵاته‌که پێشکه‌ش به مامۆستا عەتا نەهایی کرا.
-دوایین به‌شی به‌رنامه ڕێزگرتن له‌و کهسانە بوو که له کۆڕی شه‌وی یەلدای ئه‌مساڵدا بابه‌ت و شیعر و ... پێشکه‌ش کردبوو و له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه ڕێزنامه‌ی تایبه‌تیی کۆڕه‌کەیان پێ به‌خشرا.
-ناوەندی ڤەژین لە سەرجەم بەشداربووانی کۆڕ کە لە شاری مەریوان و دەوروبەرەوە هاتبوون، دەستخۆشیی دەکات.
-شایەنی باسە ڕیوڕەسمی شەوی یەلدای ئەمساڵ بە پاڵپشتیی ئابووریی کۆمپانیای بەرهەمێنانی مریشکی تەعاونیی سەوڵاوا بەڕیوەچوو. هەروەها دەستخۆشیی لە سەرجەم هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بە دڵفراوانییەوە یارمەتییان داین.
ڕاپۆرتی پێنجەمین کۆڕی شەوی یەلدا ٢٧١٧ (١٣٩٦):
.
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.