بەڕێوەچوونی سمیناری ژیانی هەورامییەکان لە مەریواندا

14/6/2019
ڤەژین

لە ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزاردانی ١٣٩٨ی هەتاویدا سمینارێک لە سەر لێکدانەوەی پەیوەندیی مێژووی - کۆمەڵایەتیی خەڵکی ناوەچەکانی هەورامان لە شاری مەریوان، بە بەڕێوەبەریی بەڕێز *عوسمان هیدایەت لە بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڤەژین بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنەکەدا بەڕیز هیدایەت لە سەر ئەم تەوەرانە بۆ بەشداربووان باسی کرد:

  • وەزعی ناوەچەکانی کوردستانی ژێر دەسڵاتی سەفەوی و سەردەمی ئەردەڵان و ئاماژە بە ڕووداوە گرینگەکان لە مەڕ پەیەوەندیی ناوەچەکانی هەورامان و دەوروبەر
  • باسی پێشهاتەکانی پاش سەردەمی قاجار و شەڕەکانی حکوومەتی ڕەزاخانی ئێران لە گەڵ دەسەڵاتە ناوچەیی و خانەکانی هەورامان و دەوروبەر
  • باسی گؤڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکانی ناوەچەکە و دەستپێکی یەکەمین کۆچی خەڵکی هەورامان بۆ مەریوان و...
  • باسی کارکردی شۆڕشی گەلانی ئێران و شەڕ و... لە کۆچبەریی خەڵکی هەورامان
  • باسی پێ گرتنی ڕەوتی شارنشینی، کرانەوەی بازاڕی مەرز و کۆڵبەری، بەهێزبوونی ناوەندە خەڵکییەکانی مەریوان لە ساڵەکانی ٧٠ و ٨٠ی هەتاوی لە ناوچەکە و چۆنیەتیی کارکردی لە سەر هەورامییەکان و سۆرانییەکانی مەریوان

- باسی ڕوانگەی شوناخوازی جیلی نوێ لە شاری مەریوان و ڕوانگەی ئەوان بۆ مەسەلەی سۆرانی - هەورامی

لە بەشی دووەمی دانیشتنەکەدا بەشداربووان ڕەخنە و تێبینیی خۆیان باس کرد و لە لایەن کاک عوسمان هیدایەتەوە وڵامیان درایەوە.

*عوسمان هیدایەت: ماستەری کۆمەڵناسی

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.