بەڕێوەچوونی سمیناری مێژووی ڕەزاو

9/2/2019
ڤەژین

لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاویدا، سمینارێک لە ژێر ناوی "مێژووی گوندی ڕەزاو" بە بەڕیوەبەریی بەڕێز *موختار ئیسلامی لە بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڤەژیندا بەڕێوە چوو. لە دانیشتنەکەدا کاک موختار کورتکراوەی کتێبێکی خۆی لە سەر مێژووی سیاسی-کۆمەڵایەتیی گوندی ڕەزاو لە سەدەی ١٩ و ٢٠ی هەتاویدا بۆ بەشداربووان باس کرد کە سەردێڕی باسەکان بریتی بوون لە:

  • جوغڕافیای ڕەزاو و ناوچەی هەورامان
  • مێژووی ئەردەڵان و پەوەندییەکانی حکومڕانانی ئەردەڵان لە گەڵ حاکمانی هەورامان و حاکمی ڕەزاو
  • دەوری گرینگی ڕەزاو لە مێژووی حکومڕانیی هەوراماندا کە ماوەی ٤٠٠ ساڵ درێژەی بووە
  • چۆنیەتیی ئیدارەکردنی کۆمەڵگا لە ڕەزاودا
  • پەیوەندیی کۆماری کوردستان لە گەڵ حاکمانی هەورامان و دەسەڵاتی ناوچەیی ڕەزاو
  • باسی ژنانی دەسەڵاتدار لە مێژووی ڕەزاو و هەوراماندا
  • داگیرکردنی هەورامان و ڕەزاو لە لایەن ڕەزاشای ئێرانەوە

لە بەشی دوومی بەرنامەکەدا بەشداربووان بە پرسیار و ڕەخنە باسەکەیان درێژە پێ دا.

*موختار ئیسلامی: نووسەری کتێبی مێژووی سیاسی-کۆمەڵایەتیی ڕەزاو لە سەردەمی قاجار تا پەهلەوی

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.