به‌ڕێوه چوونی" فستیڤاڵی ڕۆژی جیهانیی منداڵان"
8/10/2011
ڤه‌ژین
له لایه‌ن کومیته‌ی منداڵانی ناوه‌ندی ڤه‌ژین و به هاوکاریی ئیداره‌ی بێهزیستی شاری مه‌ریوان فستیڤاڵێکی یه‌ک ڕۆژه به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی منداڵان له مه‌یدانی شانۆی باخ پارکی شاری مه‌ریوان له ڕێکه‌وتی: 1390/7/16به ڕێوه چوو.
له‌م فستیڤاڵه‌دا پتر له 700منداڵی باخچه‌ی ساوایان و پۆله‌کانی 1 و2 سه‌راتایی شاری مه‌رێوان و هێندێک له دایک و باوکان و به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی منداڵان و.... به‌شدار بوون.
به‌رنامه‌کانی فستیڤاڵه‌که بریتی بوون له؛
1- خوێندنه‌وه‌ی سروود و گۆرانی بۆ مندالان
2- خوێندنه‌وه‌ی شێعر بۆ منداڵان
3- شانۆی تایبه‌ت به منداڵان
4- پێشبڕکێیه‌ک له به‌ین منداڵانی به‌شداربوو
هه‌روه‌ها پێشانگایێکی وێنه سه‌باره‌ت به ڕۆژی جیهانیی منداڵان له شوێنی فستیڤاڵه‌که‌دا به‌ڕێوه چوو.
شایانی باسه که له لایه‌ن نووسینگه‌ی بیمه‌ی مۆعه‌لێمی شاری مه‌ریوان به 10 که‌س له منداڵانی به‌شداربوو. خه‌ڵاتی مافی به‌شداریی له خزمه‌تگۆزارییه‌کانی بیمه‌ی عۆمر پێشکه‌ش کرا.
بینینی وێنه‌کانی فستیڤاڵ
بینینی وێنه‌کانی پێشانگای وێنه‌ی ڕۆژی منداڵان
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.