ڕاگه‌یێندراوێکی هاوبه‌شی ڕێکخراوه خه‌ڵکییه‌کان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی شاعیر و وه‌رگێڕ و میدیاکاری شاری مه‌ریوان، کاک ئه‌نوه‌ری هوژه‌بری
16/10/2013
ڤه‌ژین
ڕاگه‌یێندراوی هاوبه‌ش
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی شاعیر و وه‌رگێڕ و میدیاکاری خاوه‌ن به‌هره
کاک ئه‌نوه‌ری هوژه‌بری
له‌م سه‌ره‌تای پاییزه‌دا ده‌ستی خه‌زان گوڵی ته‌مه‌نی شاعیر و وه‌رگێڕ و میدیاکاری خاوه‌ن به‌هره‌ی شاره‌که‌مان کاک ئه‌نوه‌ری هوژه‌بری هه‌ڵوه‌راند. ئه‌م کۆچه ناوه‌خته‌ی خوالێخۆشبوو کاک ئه‌نوه‌ر، به‌گشتی بوو به مایه‌ی داخ و که‌سه‌رێکی فراوان بۆ خه‌ڵکی مه‌ریوان و باری خه‌مێکی قورسیشی بۆ هاوڕێیانیی به‌جێ هێشت. کاک ئه‌نوه‌ر وه‌ک چالاکێکی فه‌رهه‌نگی دیاری مه‌ریوان له دوو بواره‌وه که‌سایه‌تییه‌کی جیاوز بوو. یه‌که‌م وه‌ک مرۆڤێکی پێگه‌یشتووی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نه‌رمونیان توانیبووی خۆی له دڵی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی،دۆستان و هاوڕێیانی و هه‌روه‌ها هاوکاره فه‌رهه‌نگییه‌کانیدا جێ بکاته‌وه و سه‌ره‌ڕای بیری ورد و ئه‌ندێشه‌ی به‌رزی، به دوور له هه‌ر چه‌شنه خۆبه‌زلزانینێک له گه‌ڵ که‌سانی ده‌وروپشتیدا به جوانی هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کرد. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێت که کاک ئه‌نوه‌ر وه‌ک مرۆڤێک سه‌ره‌تا هه‌وڵی داوه لایه‌نی ئینسانیی له ده‌روونیدا په‌روه‌رده بکات و له گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌دا که وه‌ک ئافه‌تێک هه‌میشه هه‌ڕه‌شه له که‌سایه‌تی مرۆڤ ده‌که‌ن به‌ربه‌ره‌کانێ و خه‌بات بکات و ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقێکی به‌رز به سه‌ر وڵاتی ده‌رونیدا حاکم بکات. هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئه‌و بوو که جه‌ماوه‌ری شاری مه‌ریوانی والێکرد که کاک ئه‌نوه‌ر به ڕۆڵه و خۆشه‌ویستی خۆیان بزانن و خه‌به‌ری تاڵی کۆچی دوایی ئه‌و مه‌ریوانی هه‌ژاند و هه‌وری خه‌م ئاسمانی دڵی دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ی داگرت و په‌پووله‌ئاسا ده‌وری ته‌رمه پیرۆزه‌که‌یان دا هه‌تا به باوه‌شی خاکی نیشتمانیان سپارد.
لایه‌نێکی تری که‌سایه‌تی کاک ئه‌نوه‌ر لایه‌نی ئه‌ده‌بیی و ڕۆشنبیری ئه‌وه. ڕه‌وتی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی ژیانی کاک ئه‌نوه‌ر هوژه‌بری به ئه‌ندامییه‌تی له ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان ده‌ستی پێ کرد و به نووسین و وه‌رگێڕانه‌کانی خێرا سنووری ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی و شاری مه‌ریوانی تێپه‌ڕاند و بوو به ناسیاوی هه‌موو گۆڤار و حه‌فته‌نامه و کۆڕ و کۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بیی و ڕۆشنبیرییه‌کان. کاک ئه‌نوه‌ر به به‌رهه‌مه‌کانی توانی خزمه‌تێکی به‌رچاو بکات به زمان و ئه‌ده‌بی کوردی و ئه‌رکی خۆی له به‌رانبه‌ر گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی به جێ هێنا و له ڕێگه‌ی خزمه‌ت به زمان و فه‌رهه‌نگی کوردییه‌وه بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیی هه‌وڵی دا. ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خوێنه‌واری گشتی، په‌ره‌دان به ڕۆشنبیری و گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ریی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، هه‌وڵێکه بۆ ڕزگاربوون له دواکهوتووتیی و ژێرچه‌پۆکه‌یی. ئێستا که خه‌ریک بوو چرۆی بیری وردی خوالێخۆشبوو کاک ئه‌نوه‌ری هوژه‌بری بپشکوێ و باخی ئه‌ندێشه‌ی گوڵ بکات و بگاته سه‌مه‌ر،به‌داخه‌وه ده‌ستی ئه‌جه‌ل ئیزنی نه‌داو کۆمه‌ڵگاکه‌ی له‌و که‌سایه‌تییه که هه‌بوونی گه‌نجینه و سامانێکی نه‌ته‌وه‌یی بوو بێ نه‌سیب کرد. ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌ن و ناونده فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و ژینگه پارێزه‌کانی مه‌ریوان و تێکڕای ناوه‌نده خه‌ڵکییه‌کانی تر(ئین.جی.ئۆکان) له‌ده‌سدانی شاعیر و وه‌رگێڕ و میدیاکاری خاوه‌ن به‌هره‌ی شاره‌که‌مان کاک ئه‌نوه‌ری هوژه‌بری به خه‌سارێکی گه‌وره ده‌زانین و خه‌می کۆچی دڵته‌زێن و ناوه‌ختی به خه‌می خۆمان ده‌زانین و به بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز و داخداری ئه‌و ئازیزه سه‌ره‌خۆشی ده‌ڵێین و دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه گه‌رچی خه‌زانی مه‌رگ کاک ئه‌نوه‌ری لێ کردین به‌ڵام قه‌ت ناتوانێ شکۆفه‌ی ئه‌ندێشه‌ی هه‌ڵوه‌رێنێت و ڕۆحی به‌رزی له مرواریدی وشه‌کانیدا ده‌ژی و ڕێگاوڕێبازی له ڕێگه‌ی نووسراوه‌کانییه‌وه هه‌میشه له ناوماندا ده‌بێت. به سپاسه‌وه .
ئه‌نجومه‌ن و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگیی و ئه‌ده‌بیی و هونه‌ریی و ژینگه‌پارێزه‌کانی مه‌ریوان
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.