کۆڕی شه‌وی یه‌لدا
16/12/2013
ڤه‌ژین
له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژین و به هاوکاریی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئێرشادی ئیسلامیی مه‌ریوان، له شه‌وی یه‌لدای ئه‌مساڵیشدا کۆڕێکی تایبه‌ت به یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه‌یه له هۆڵی سینه‌ما کوردستانی شاری مه‌ریوان له ڕێکه‌وتی:1392/9/30 کات: 8 تا 12ی شه‌و به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌رنامه‌کانی ئه‌م کۆڕه بریتین له:
- خوێندنه‌وه‌ی شێعر له لایه‌ن چه‌ن شاعێری به ناوبانگی کوردستانی ئێران، له‌وانه:
جه‌لال مه‌له‌کشا له سنه
سه‌عید عیباده‌تیان ، که‌یوومه‌رس ئه‌میری و ناهید مۆحه‌ممه‌دی له ناوچه‌ی کرماشان و ئیلام،
یوونس ڕه‌زایی له موکریان و ...
- پێشکه‌شکردنی مۆسیقا و گۆرانی له لایه‌ن گرووپی موسیقای ناوه‌ندی ڤه‌ژین
- خوێندنه‌وه‌ی چیرۆک له لایه‌ن مامۆستا "عه‌تا نه‌هایی"
- په‌یامی ناوه‌ندی ڤه‌ژین سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه و مێژووی شه‌وی یه‌لدا
- بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمی "به‌رد" له په‌رویز ڕۆسته‌می
خوێندنه‌وی ژیاننامه‌ی مامۆستا "جه‌لال مه‌له‌کشا"
- ڕێزگرتن و پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی "به‌ڕووی زێڕین" به مامۆستا "جه‌لال مه‌له‌کشا"
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.