خولی فێرکاریی شێوه نووسینی زمانه‌کۆنه‌کان
15/7/2014
ڤه‌ژین
له لایه‌ن کومیته‌ی که‌له‌پووری ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه و به مه‌به‌ستی ئاشنا کردن و تێگه‌یشتنی خوازیارانی ده‌قه مێژوویی و که‌وناره‌کان، خولێکی فێرکاریی له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا له ژێر ناوی فێرکاریی شێوه نووسینی زمانه کۆنه‌کان له‌م ناوندهدا به‌ڕێوه ده‌چێت که بریتییه له ئاشنایی له گه‌ڵ :
- نووسین و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ڤێستایی
- نووسین و خوێندنه‌وه‌ی بزماری
- نووسین و خوێندنه‌وه‌ی پاڵه‌وی
خوازیارانی ئه‌م بابه‌ته ده‌توانن بۆ به‌شداریی له‌م خوله‌دا سه‌ردانی بنکه‌ی ڤه‌ژین له باخپارکی شاری مه‌ریوان بکه‌ن.
شایانی باسه به‌ڕیز حسه‌ینی که‌ریمی ماسته‌ری زمانه‌کۆنه‌کان وانه‌بێژی ئه‌م خولانه ده‌بێت.

دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.