بانگه‌وازی فستیڤاڵی شێعری «کورتەنامه» لە شاری بانە
2/1/2012
بنکه‌ی ئه‌ده‌بی، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ریی بانه
بە ئاگاداری سەرجەم شاعیرانی کورد دەگەیه‌نین کە ئه‌م بنکەیه دوای بەڕێوە بردنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی یەکەمین کۆڕی شێعری کورت (ژێر ١٢٣ پیت) لە هاوینی ڕابوردوودا کە بەشداری بەرفراوانی شاعیرانی بەخۆوە بینی و بەرهەمەکانی تایبەت بەو کۆڕەش لە دووتوێی کتێبێک‌دا لە ژێر چاپ دان، بەنیازە یەکەمین فستیڤاڵی شێعری "کورتەنامە" به هاوکاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی له بانه بەڕێوە بەرێت. لەگەڵ داواکاری بۆ بەشداری هەمەلایەنە و چالاکانە لەم فستیڤاڵەدا، تکاکارین ئەم مەرج و باروودۆخە لە ناردنی بەرهەمەکاندا ڕەچاو بکرێن.
- بەرهەمەکان بە فۆنتی یوونیکود و بە فایلی Word بن و هەڵەی ڕێنووسی نەبێ کە لە چاپدا بەرپرسیارەتی لە ئەستۆی خۆتانە.
- بەرهەمەکانتان بۆ ئیمەیلی baneberoje@yahoo.com بنێرن.
- پێویسته هاوپێچی بەرهەمەکان کورتەیەک لە بیوگرافی (پێناسەی شاعیر)، وێنەیەکی شاعیر و ژمارەی پێوەندی یان ئیمه‌یلمان بۆ بەڕێ بکەن.
- زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی جیاوازییان نیە و پێشوازی لە بەرهەمەکان که به هه‌ر شێوەزار و ئاخاوتنێک نووسرابن دەکرێت.
- ئەو شێعرانە لەم فستیڤاڵەدا دەگونجێن کە لە 40 بڕگە، دوو کۆپلە یا حەوت دێر زیاترنهبن (هه‌روه‌سا دوو کۆپلەو حەوت دێڕەکەش لە 40 بڕگە تێنەپەڕن).
- دوایین دەرفەت بۆ ناردنی بەرهەمەکان ٢٠/١٠/٩٠یە کە بە هیچ شێوەیەک ئەو دەرفەته فراوانتر ناکرێت.
- ئەو بەرهەمانە لەم فستیڤاڵەدا وەردەگیرێن کە لە هیچ کۆڕێکی دیکەدا نەخوێندرابنەوەیان له دووتوێی گۆڤار و نامیلکه و کتێب‌دا له چاپ نه‌درابن.
- ناوەرۆکی بەرهەم ئازادە.
- بەرهەمەکان لە لایان لیژنەی ئەدەبیەوە تاووتوێ دەکرێن و بە هەڵبژاردەی بەرهەمەکان تا سێ کەس خەڵات پێشکەش دەکرێت.
- هەر پێشنیارێک بۆ باشتر بەڕیوە چوونی ئەم فستیڤاڵە منەت بار‌مان دەکات و ڕێزی لێ دەگرین.
- هه‌رشاعیرێک ده‌توانێ لانی زۆر پازده به‌رهه‌م بنێرێ، به‌ڵام فستیڤاڵ ته‌نیا ده به‌رهه‌م له‌هه‌ر شاعیرێک وه‌رده‌گرێت. به‌رهه‌مه‌کان دواتر بۆ نووسه‌ره‌کانیان ناگه‌ڕێندرێنه‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن پەیوەندی بەم دوو ژمارەوه بکەن:
-۰۹۱۸۳۷۵۲۴۶۰
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.