کۆڕه شێعری "ڕۆژئاوای پاییزێک"
28/11/2014
ڤه‌ژین
له لایه‌ن کومیته‌ی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه کۆڕه شێعری ڕۆژئاوای پاییزێک به به‌شداریی شاعێرانی مه‌ریوان و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ره‌وه، له ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 13ی سه‌رماوه‌زی 1393، کاتژمێر:8 تا 11ی شه‌و، له هۆڵی موجته‌مه‌عی فه‌رهه‌نگی - هونه‌ریی شاری مه‌ریواندا به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه که له‌م کۆڕه‌دا ئه‌و شێعرانه‌ی که له لایه‌ن لێژنه‌ی ناوه‌ندی ڤه‌ژین و هه‌روه‌ها لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئێرشاد په‌سه‌ند کراون، ده‌خوێندرێنه‌وه.

دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.