زنجیرە دانیشتنی "مێژوونووسیی کوردی"
19/4/2015
ڤهژین
لە لایەن کومیتەی کەلەپووری ناوەندی ڤەژینەوە کۆمەڵێک دانیشتنی تایبەت بە لێکۆڵینەوە و باس لە سەر ڕەوتی مێژوونووسیی کوردی بە بەرێوەبەراتیی بەڕێز ئیسماعیل مەحموودی* لە ناوەندی ڤەژیندا بەڕێوە دەچیت.
لەم دانیشتنانەدا هەوڵ دەدرێت سێ میحوەری:
- بنەماکانی مێژووناسی
- پارادایم ناسیی مێژوونووسیی کوردی
- مێژوونووسیی کوردی لە شەرەفنامەوە بۆ ئەمین زەکی بەگ
بخریتە بەر باس و لێکدانەوە. یەکەمین دانیشتن لە ڕۆژی سێشەممە، 1ی بانەمەڕی 1394 هەتاوی، کاتژمێر: 4ی دوانیوەڕۆ لە بنکەی ناوەندی ڤەژین بەڕێوە دەچێت.
هاتن بۆ هەموانە و خوازیاران دەتوانن بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندی بە ژمارە تەلەفوونی: 08734547519 بکەن. 
* ئیسماعیل مەحموودی: دوکتۆرای مێژوو و مامۆستای زانکۆ
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.