زنجیرە دانیشتنی "مێژوونووسیی کوردی" (دووەمین دانیشتن)

27/4/2015
ڤه‌ژین

لە لایەن کومیتەی کەلەپووری ناوەندی ڤەژینەوە کۆمەڵێک دانیشتنی تایبەت بە لێکۆڵینەوە و باس لە سەر ڕەوتی مێژوونووسیی کوردی بە بەرێوەبەراتیی بەڕێز *ئیسماعیل مەحموودی لە ناوەندی ڤەژیندا بەڕێوە دەچیت.

لەم دانیشتنانەدا هەوڵ دەدرێت سێ میحوەری:

بنەماکانی مێژووناسی

پارادایم ناسیی مێژوونووسیی کوردی

مێژوونووسیی کوردی لە شەرەفنامەوە بۆ ئەمین زەکی بەگ

بخریتە بەر باس و لێکدانەوە. دووەمین دانیشتن لە ڕۆژی سێشەممە، 8ی بانەمەڕی 1394 هەتاوی، کاتژمێر: 4ی دوانیوەڕۆ لە بنکەی ناوەندی ڤەژین بەڕێوە دەچێت.

هاتن بۆ هەموانە و خوازیاران دەتوانن بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندی بە ژمارە تەلەفوونی: 08734547519 بکەن.

*ئیسماعیل مەحموودی: دوکتورای مێژوو

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.