پێشانگای وێنە لە شانۆی مەریوان

10/9/2015
ڤه‌ژین

لە لایەن کومیتەی کەلەپووری ناوەندی ڤەژینەوە، لە زنجیرەیکی تایبەت بە وێنە کۆنەکانی کوردستان، پێشانگایەکی وێنە لە چالاکیی کۆنی هونەری شانۆی مەریوان، لە ڕۆژی یەکشەممە (22ی خەرمانان تا پێنجشەممە 27ی خەرمانان) لە هۆڵی نیگارخانەی شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت.

شایانی باسە کۆڕی کردنەوەی پێشانگاه لە ڕۆژی یەکشەممە، کاتژمێر: 11ی سەرلەبەیانی بەڕێوە دەچێت.

کومیتەی کەلەپووری ناوەندی ڤەژین لە بواری کۆکرنەوەی کەلەپووری کوردیی ناوچەکەدا و هەروەها ئارشێو و توێژینەوەی کۆکراوەکاندا، لە زمسانی 1391ی هەتاوییەوە چالاکی دەکات.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.