ناساندن و لێکدانەوەی کتێبی ژنانی کورد

12/9/2015
ڤه‌ژین

لە لایەن کومیتەی توێژینەوەی ناوەندی ڤەژینەوە، دانێشتنێکی گشتی لە سەر ناساندن و لێکدانەوەی کتێبی ژنانی کورد، بە بەڕێوەبەرێتیی نووسەری کتێب، خاتوو سۆهەیلا شەهریارییەوە* لە ڕۆژی سێشەممە 24ی خەرمانان، کاتژمێر: 5ی ئێوارە، لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە دەچێت.

کتێبی ژنانی کورد بەرهەمێکی زانستییە کە لە بواری کۆمەڵناسیدا و بە مێتۆدی بنەڕەتی(نظریه زمینه ای)* لە سەر ژنانی کورد لە کوردستانی ئێران، بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەری کۆمەڵناسی ئەنجام دراوە و لە بەهاری ئەمساڵدا بە وەرگرتنی مۆڵەتی چاپ، وەکوو کتێب هاتووتە بازاڕەوە.

خوازیاران دەتوانن بۆ بەشداریی لەم دانیشتنەدا، سەردانی بنکەی ڤەژین لە باخپارکی شاری مەریوان بکەن.

*سۆهەیلا شەهریاری: ماستەری کۆمەڵناسی

*مێتۆدی بنەڕەتی: Grounded theory

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.