کۆڕی شەوی یەلدا(1394)

23/12/2015
ڤه‌ژین

ناوەندی ڤەژین ساڵانە لە ڕێکەوتی 30ی سەرماوەزدا کۆڕێک بۆ بەرزڕاگرتنی شەوی یەلدا بەڕێوە دەبات. ئەمساڵیش بۆ چوارەمین ساڵ، لە هۆڵی سینەما کوردستانی شاری مەریوان، بە بەشداریی نووسەران، هونەرمەندان و کەسایەتییە فەرهەنگییەکانی کوردستان ئەم بەرنامە بەڕێوە دەچێت. هەروەها لەم کۆڕەدا خەڵاتی فەرهەنگیی بەڕووی زێڕینی ڤەژین، پێشکەش بە کەسایەتییەکی فەرهەنگیی بنارەکانی زاگرۆس دەکرێت.

کات: 8 تا 11 شەو

شوێن: هۆڵی سینەما کوردستانی مەریوان

هاتن بۆ هەموانە

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.