کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی "چارەکێ بۆ نسیان"

28/5/2017
ڤەژین

لە لایەن کومیتەی شێعری ناوەندی ڤەژینەوە، بە بۆنەی چاپی کتێبی شێعری چارەکێ بۆ نسیان بەرهەمی بەڕێز کەماڵ شەنگالی، لە ڕۆژی سێشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٦، لە ناوەندی ڤەژین کۆڕی پەردەلادانی ئەو بەرهەمە بەڕێوە دەچێت. لە کۆڕەکەدا بەڕێزان مەسعوود بینەندە و حەمەی کەریمی وتاری خۆیان لە سەر بەرهەمەکانی کاک کەماڵ پێشکەش دەکەن.

خوازیاران دەتوانن بۆ بەشداریی لەو کۆڕەدا سەردانی بنکەی ڤەژین لە باخپارکی شاری مەریوان بکەن.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.