فێرکاتیی فەلسەفە بۆ منداڵان
14/6/2017
ڤەژین
بە مەبەستی گەشەکردنی ئاستی فیکری و شێوەی بیرکردنەوەی منداڵانی کۆمەڵگا، خولێ فێرکاریی فەلسەفە بۆ منداڵان لەتەمەنی ١٠ تا١٥ساڵ، بە بەڕێوەبەرێتیی بەڕێز ئەنوەر نەویدیان* لە هاوینی ١٣٩٦دا بەڕێوە دەچێت. ئەم خولە بە شێوەی هاوبەش لە لایەن ناوەنی ڤەژین و ناوەندی ڕۆنانەوە بەڕێوە دەبرێت.
خوازیاران دەتوانن بۆ بەشداریی لەم خولەدا سەردانی بنکەی ڤەژین لە باخپارکی شاری مەریوان و دەفتەری ناوەندی ڕۆنان لە بینای ئیدارەی فەرهەنگ و ئێرشادی مەریوان(موجتەمەع فەرهەنگی) بکەن.

*ئەنوەر نەویدیان: دوکتۆرای دەروونناسیی فێرکاری
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.