ڕاگەیاندراو

بە یەکیەتی و پاڵپشتی یەک، دژی کۆرۆنا دەوەستینەوە

بە یەکیەتی و پاڵپشتی یەک، دژی کۆرۆنا دەوەستینەوە

بە ناوی یەزدانی مەزن

سپاس و پێزانین

بە پەرەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە مەریوان هەندێک لەو مرۆڤ و بنکە تەندروستی و کۆمەڵایەتییانە وەک ئەرک و وەفای مرۆیی خۆیان ڕووبەڕووی ئەم پەتا بوونەتەوە.

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان ئەوپەڕی ڕێز و سپاس وپێزانینی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکات و لە ئاست هەڵوێستی مرۆڤانە و خێرخوازانەیان سەر نەوی دەکات و هیوادارین لەم کۆمەڵگا هەژارەدا، نموونەیان زۆر بێت.

١- سپاس بۆ دوکتۆر و پەرەستاران و هەموو بەرێوەبەران و کادری بیمارستانی (بە تایبەت نەخۆشخانەی «بوعلی» مەریوان و بنکە تەندروستییەکانی) کە بە بوونی مەترسی توشبوون و کەموکووڕی پێداویستییەکان بەڵام بە ورەی بەرز و پۆڵایین پارێزەری ژیانی تاک و کۆمەڵگان. هەروەها ئەو ئازیزانەی بیمارستان کە یارمەتیدەری چالاکوانانی ڕێکخراوەکان بووەن.

٢- دوای ئەوەی کە مانەوە لە ماڵەوە بوو بە خواستێکی گشتی، ئەو مانەوە ڕاستەوخۆ لە سەر بژێوی ژیان و داهاتی ڕۆژانەی زۆر کەس بە تایبەت کاسبکارانی کرێ نشین لە دووکان و بازاڕەکاندا کاریگەریی خراپی دەبێت. لەم کاتە هەستیارەدا، بەشێک لە مرۆڤە خێرخواز و دڵسۆزەکان کردارێکی مرۆڤانەیان لە خویان پیشان دا و هەر کەس لای خۆیەوە کرێی یەک دوو مانگ دووکان، ماڵ، باخچەی ساوایان و... بەخشی بەکرێ نشینەکان. ئەو هەڵوێستە جوامێرانە سەرەڕای یارمەتیی ماڵیی کرێ نشینەکانیان کە بوو بە هۆکارێک بۆ داخستنی پاساژەکان و شوێنە گشتییەکان و پاڵپشتییەک بۆ بەرگری لە پەتای کۆرۆنا. بۆیە زۆر سپاسیان دەکەین.

٣- پێویستە لەم کاتە پڕ مەترسییەدا، سپاسی پاکەوانان و کرێکارانی زەحمەتکێشی شارەوانیش بکەین کە سەرەڕای نەگرتنی مووچە و نەبوونی پێداویستی بێهداشتی تایبەت بە ئیشەکەیان بۆ پاک و خاوێنی شار تێدەکۆشن.

٤- سپاس بۆ ئەو ئازیزانەی کە یارمەتی ماڵی ڕێکخراوە مەدەنییەکانیان داوە بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی دژ بە کۆرۆنا.

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان

ڕەشەمەی ١٣٩٨