منداڵيمان بده‌نه‌وه...
7/10/2012
ڤەژین

(ڕؤژی جيهانيی منداڵان پيرۆز بێت)
مه‌گری گيانه که‌ی ئێستا کاتی گريانه
ته‌نيا ئه‌مشه‌و خۆت ڕابگره
به‌رگه‌ی برسييه‌تی و ڕاونان و سه‌رما بگره
سبه‌ی هه‌تاوت بۆ ده‌که‌م به جۆلانه
منداڵاني هه‌ر کۆمه‌ڵگايه‌ک سامان و داهاتووی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پێکدێنێن. بارودۆخی منداڵان چ له ئاستی بژێو و خۆشگوزه‌رانی، چ له باری په‌روه‌رده و فێرکردن، ده‌ورێکی گرنگ له داهاتوو و چاره‌نووسی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ده‌گێڕێت.
ناوه‌ند و ڕێکخراوه فه‌رمی و نافه‌رميیه‌کان هه‌ر له پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته‌وه، تا ئه‌نجومه‌ن و ڕێکخراوه مه‌ده‌نييه‌کان به‌رپرسايه‌تی گرينگيان له ئاستی منداڵان و ماف و پێداويستيیه‌کانیان له ئه‌ستۆدايه.
به پێی ئاماره فه‌رميیه‌کان به‌شێکی به‌رچاو له منداڵان، له ژيانێکی ئاسايی و پێداويستيه سه‌ره‌تاييه‌کان بێ به‌شن و بۆ ده‌سته به‌ر‌کردنيی بژێويی ژيانيان تێکه‌ڵ به ديارده‌ی کاری منداڵانن و له بارودۆخی نابه‌رابه‌ر و دژوار‌دا ده‌ژين. وه‌ک ده‌بينين ديارده‌ی سواڵکردن، ده‌سفرۆشی، کۆڵبه‌ري، ته‌نانه‌ت له‌شفرۆشی له نێو منداڵانی که‌م ته‌مه‌ندا په‌ره‌ی سه‌ندووه و به‌داخه‌وه تا ئێستا هه‌وڵێکی به‌رچاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه کۆمه‌ڵايه‌تييه له ئارادا نه‌بووه.
هاوکات ئاستی ته‌مه‌نی تووش بوون به ماده هۆشبه‌ره‌کان، ئازاری جه‌سته‌يی، که‌ڵکي ناله‌باری جٍنسی، به‌دبژێوی (سوء تغديه)، تووشبوون به ئايدز و هپاتيت و زۆرێک ديارده‌ی ناله‌باری تر له نێو منداڵاندا به شێوه‌يه‌کی مه‌ترسيدار رووی له زيادبوونه و هه‌وێنی قه‌يرانێکی شاراوه‌ی له کومه‌ڵگای ئه‌مڕۆی کوردستان و ئێران‌دا پێکهێناوه.
بۆيه له ڕۆژی جيهانيی منداڵاندا پێويسته هه‌مووان ئاوڕێک له بارودوخی ناله‌باری منداڵان بده‌ینه‌وه و له ئاستی چاره‌نووسي ئه‌م توێژه بێ ده‌سه‌ڵات و بێ تاوانه‌ی کۆمه‌ڵگا که بناغه‌دانه‌ری جيهاني داهاتوون، به‌رپرسيار و هه‌ستيار بين.
ناوه ندی زانستی- فه‌رهه‌نگيی ڕۆنان
ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ريی ڤه‌ژين
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.