زمـان، یانــــه‌ی بوون و زێدی شونـاس
22/2/2012
ڤه‌ژین
زمـان، یانــــه‌ی بوون و زێدی شونـاس
زمان بۆ گه‌لان - سه‌ره‌ڕای جیاوازیی زۆری فه‌رهه‌نگیی و... - هه‌ڵگر و نیشانه‌ی بوون و مانه‌وه‌ی گه‌لانه و که‌ڵک وه‌رگرتن له زمانی دایکی،مافێکی بنه‌ڕه‌تی و سروشتی مرۆڤه‌کانه. کاریگه‌ریی که‌ڵک وه‌رگرتن له زمانی دایکی له‌سه‌ر په‌روه‌رده و بارهێنانی باشتری مرۆڤه‌کان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک سه‌لمێندراوه و ده‌ره‌نجامه ئه‌رێنییه‌کانی ئاشکرایه.
فره‌چه‌شنی و جیاوازیی فه‌رهه‌نگی و زمانی له ئێران‌دا دیارده‌یه‌کی به‌رچاوه‌و ڕێزلێنان و گه‌شه‌پێدانی ئه‌م زمانانه- که سامانی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵا یه تیین - هه‌وڵی جیددی و به‌رده‌وه‌ام ده‌خوازن. وێڕای پیرۆزبایی به بۆنه‌ی 2ی ڕه‌شه‌مه(21ی فێورییه)،ڕۆژی جیهانی زمانی دایکییه‌وه پێمانوایه زمانی کوردی – که یه‌کێکه له سه‌ره‌کیترین و کۆنترین زمانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین – شیاوی ئه‌وه‌یه که ئاوڕێکی زۆرتری لێ بدرێته‌وه و هیوادارین ئه‌م زمانه وه‌کوو زمانه دایکییهکانی تر ،له‌هه‌موو بوواره‌کانی ژیاندا، به تایبه‌ت له بوواری په‌روه‌رده و بارهێناندا له قوتابخانه‌و زانکۆکان‌دا به‌کار بهێنرێ و چاپه‌مه‌نی و بڵاوکراوه به زمانی کوردی زۆرتر په‌ره بستێنێ.
*ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی-ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان
*ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی-هونه‌ریی ڤه‌ژین
*ناوه‌ندی زانستی فه‌رهه‌نگیی ڕۆنان
*وه‌رزنامه‌ی فه‌رهه‌نگی،ئه‌ده‌بی،کۆمه‌ڵایه‌تیی زرێبار
*وه‌رزنامه‌ی فه‌رهه‌نگیی گه‌شه
مه‌ریوان 2/12/1390
بۆچوونی خوێنەران
- بهروز اکبری: سڵاڤ دۆستانی ھێژا، بێ گومان زمان ناسنامەی گەلانە و خاڵی ھەرەگرینگی مانەوەی گەلێکە، بەڵام گەل خۆشی ئەبێت بۆ خۆراگری خۆی و زمانەکەی گیانفیدای و لە خۆ بوردوویشی ھەبێت. بەداخەوە زۆر ماڵباتی کورد ھەنە کە منالەکانییان ئەنێرن بۆ باژێرەکانی فارس نشین تا لەسەرەتاییوە فێری زمانی فارسی بن. لە وڵامی پرسیار ئەڵێن : با منالەکەمان بە (لەھجە) ، فارسی نەدۆێ. من پێشنیارێکم ھەیە ؛ لە رێگای کورتە پەیامی مۆبایل وشەی کوردی بەرابەری فارسێکەی کە ھاتۆتە ناو زمانی کوردی بینێرین بۆ ھەمۆوان. من خۆم کاتێکە ھەستاوم بەو ئیشە و زۆر کەسان لەو کارە سودیان وەرگرتوە زۆر تاکی کورد ھەنە وشەکانی کوردی‌یان لەبیرچۆ یا نازانن. (11 ساڵ لەمەو پێش)
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.