خەڵاتی بەڕووی زێڕین

15/5/2012
ڤەژین

بنارەکانی زاگرۆس لانکەی شارستانیەت و شوێنی یەکەم گڕو گاڵەکانی مرۆڤ بە زمانی نووسین بووە. ئەم ناوچەیە شوێنی خۆیا بوونی شارستانیەتێک بووە، کەکاریگەریەکی ئەوتۆی لە سەر مێژووی هەموو جیهان داناوە، مێژووی ئێرانی کۆن، هەمان مێژووی بنارەکانی زاگرۆسە و لە سەردەمە تازەترەکانیشدا ئەم ناوچەیە دەیان زاناو کەسایەتی بەهرەمەندی بۆ خزمەتی هەموو مرۆڤایەتی پەروەردە کردوە.

مەخابن لە سەر دەمی بە جیهانیبوندا ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە گشتی و ناوچەی زاگرۆس بە تایبەتیلە داهێنان و بەرهەم هێنانی فەرهەنگیدا نەک هەر پێگەی جارانی نەماوە، بەڵکوو کەوتۆتە دەرەوەی ڕەوتی مێژوو.

ئەمڕۆ کە بە جیهانی بوون وەک مەترسی بۆ فەرهەنگەکان و هاوکات وەک دەرفەتێکیش بۆ خۆدەرخستنی ئەو فەرهەنگانەیە، بە دڵنیاییەوە فەرهەنگی کورد خاوەنی ئەو توانایەیە کە لە بەردەم تەوژمی بە جیهانیبووندا، وەک بەڕوو خۆڕاگر بێت و بۆ کەڵک وەرگرتن لە هەل و دەرفەتەکانی بە جیهانیبوون ، وەک بەڕوو بە هێز دەر بکەوێت.

لە بنارەکانی زاگرۆسدا بەڕوو رەمزی مانەوە و خۆ راگری و بە هێز بوونە .

ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین لە هەنگاوێکی تازەدا، بۆ هاندان، پێزانین و ڕیزگرتن لە ئەو کەسانەی لە بەستێنی فەرهەنگی ئەم ناوچەیەدا تێدەکۆشن، خەڵاتی بەڕووی زێڕینی لە بەر چاو گرتووە و بە شانازییەوە ڕادەگەیەنێت کە یەکەم خەڵاتی بەڕووی زێڕین لەم کۆنگرەیەدا پێشکەش دەکرێت.

وێنەکانی خەڵاتی فەرھەنگیی بەڕووی زێڕین

بۆچوونی خوێنەران

  • فاتمە اردلان: سڵاو و ڕێز تکایە هاوڕیگا بین بۆ نیشتمان پەروەری و فەلسەفەی بەڕوو. من بۆ ماوەی یەک ساڵ هات و چووی مەریوانم کرد بۆ سووتانی جەنگەڵ پێناسەی بەڕوو و زق کردنەوەی ئەم پێناسە زووتر لە ساڵی 90 لە دایک بوو. بە بەڵگەیک کە هەمە. یەک ڕێگەمان بێت بۆ نیشتمان پەروەری و ژینگە پارێزی (5 ساڵ لەمەو پێش)

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.